دیواندەرە؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

کامران دەستباز، وەرزشوان و ڕاهێنەری تۆپی پێی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی جومعە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٢، کامران دەستباز، وەرزشوان و ڕاهێنەری تۆپی پێی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەکەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دیواندەرە ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیر کردووە. تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ی سپتامبر 24 , 2023
کامیار خالقپەناه هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کامیار خالقپەناه هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ئه م ڕاپۆرته هەوڵەکانی خانەوادەکەی بۆ زانینی […]

You May Like