تاران؛ گواستنەوەی فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری شاری سنە، جارێکی دیکە لە زیندانی ئێوین بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی 

فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری شاری سنە لە بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی باری جەستەیی ناجێگیر بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی تاران ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠ بەفرانباری ١٤٠٢، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری شاری سنە و بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی بوونی ئازارێکی زۆر لە گوێیەکانی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو بۆ جاری دووەم لە زیندانی ئەڤین بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی لە تاران ڕاگوێزرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فواد فەتحی بەهۆی هەوکردنی گوێ بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراوە. پزیشکانی پسپۆڕ ڕایانگەیاند، دەماری گوێی ناوبراو ئازارێکی زۆری پێگەیشتووە کە، ئەمەش بووەتە هۆی لەدەستدانی بیستن و پێویستە ئامێری بیستن بەکاربهێنێت. ئەم هاوڵاتییە دوای پشکنینی پەیوەندیدار بۆ زیندانی ئێوین گەڕێندرایەوە.

ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، فواد (سیروس) فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی تارانەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ئەم حوکمه که لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانەوه دەرچووه و بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە، فواد فەتحی بە چوار ساڵ زیندانی تەعزیری، قەدەغەکردنی جێهێشتنی وڵات بۆ ماوەی دوو ساڵ، قەدەغەکردنی ئەندامبوون گروپ و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان له بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ، سزای قەدەغەکردن لە ژیانکردن لە شاری تاران و دەوروبەری بۆ ماوەی دوو ساڵ مەحکوم کرا. ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کراون بریتین لە “ئەندامبوون لە گروپەکانی دژی ڕژیم، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات و پڕوپاگەندە دژی نیزام”.

ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، فواد فەتحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێوین گواسترایەوە.

فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی تاران، پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانیەوە مێژووی دەستبەسەر و ڕێوشوێنی یاسایی هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ ژانویه 11 , 2024
ڕەحیم عەبدوڵڵاهی، هاووڵاتیەکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٨ بەفرانباری ١٤٠٢، هاوڵاتیەک لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاووڵایە “ڕەحیم عەبدوڵڵاهی”، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی محەممەد و دانیشتوی شاری مەهاباد ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزه ئەمنییەکان سەردانی […]

You May Like