عیسا ئیبراهیم زادە، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری شنۆ کە پێشتر لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئەوشارەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ تێپەڕانی ماوەی چوار ساڵ بەندکرانی بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٧ ڕێبەندانی ١٤٠٢، عیسا ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری لە کاتی پەیوەندی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، گواستنەوەی خۆی بۆ زیندانی نەغەدە […]

دەنگی سەربەخۆی کرێکارانی گرووپی میللی فولاد ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە ڕێگەی کەناڵی تێلگرامی خۆیەوە ڕایگەیاند کە خولی نوێی مانگرتنەکانی فولادی ئەهواز بە شێوەیەکی مەرجدار کۆتایی پێهاتووە. دوایین خولی مانگرتنەکان کە بە شێوەیەکی وشیارانە و بە بەشدار کردنی هەر سێ هەزار کرێکارەکەی فولادی ئەهواز لە بڕیارەکاندا، ڕۆژی سێشەممە سێهەمی مانگی […]

وردە وردە لە کۆتایی ساڵی ١٤٠٢ و دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی داهاتوو نزیک دەبینەوە. کابینەکەی ڕەئیسی جەلاد لەسەر زیادکردنی ٢٠٪ حەقدەستی کارمەندان ڕێککەوتووە و شۆڕای نیگەهبانیش پەسەندی کردووە. بەشێوەيەکی گشتی شۆڕای باڵای کاریش، ئەگەر هیچ گوشارێکی خەباتی کرێکاری لەسەر نەبێت، هەر ئەو ڕێژەیە بۆ لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران لەبەرچاو دەگرێت. چەند فاکتەرێک […]

لە ڕۆژەکانی ٢٤ و ٢٥ی ڕێبەندان، لانیکەم شەش کرێکار بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستدا و ١٥ کرێکاریش بریندار بوون. دوو کرێکاری کارگەی ڕستن و چنینی کەویری سمنان بە هۆی گازگرتوویی لە یەکەی پاڵاوتن، گیانیان لەدەست دا. هەروەها یەکێک لەو کارمەندانەی بەشی ئاگرکوژێنەوە کە بەمەبەستی ڕزگارکردنی کرێکارەکان چووبووە کارگاکە، بریندار […]

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢، بۆ جاری دووەم دادگایەک بە پشتبەستن بە تۆمارکردنی دۆسیەیەکی ساختە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ دانیشتوان و ئەو گەنجانەی ئاقدەڕە کە بەدوای کاردا دەگەڕێن و ئێستا دەستبەسەرن، بەڕێوەچوو. رۆژی هەشتی مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، کرێکارانی ناڕازی و دانیشتوانی ئەو گوندە لەلایەن هێزەکانی ژێر فەرماندەیی سپای […]

فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری شاری سنە لە بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی باری جەستەیی ناجێگیر بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی تاران ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠ بەفرانباری ١٤٠٢، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری شاری سنە و بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی بوونی ئازارێکی زۆر لە گوێیەکانی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو بۆ جاری دووەم […]

سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کرێکارێکی ئاماتۆربەستن لە شاری سنە بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لە ژینگەی کار لە بیناکە کەوتەخوارەوە و سنە گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کرێکارێکی ئاماتۆربەستن بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لە ژینگەی کار لە بینایەکەوە کەوتەخوارەوە و لە شاری سنە گیانی […]

بەهۆی نەبوونی سەلامەتی ژینگەیی و نەگونجاوی بارودۆخی کارکردن، خالید عوسمانی کرێکاری بیناسازی خەڵکی شاری بانە بە هۆی کەوتنەخوارەوەی لە باڵەخانە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی ژینگە و بارودۆخی نەشیاوی کارکردن، خالید عوسمانی، کرێکاری بیناسازی تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی شاری بانە، […]

سەرمایەداری لە قەیرانێکی قووڵی ئابووریدا گرفتارە. ئەم قەیرانە نەک تەنیا لەناو چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵک بەڵکوو کاریگەری زۆری لەسەر جیهانی سیاسەتیشدا بەجێهێشتووە. لە دونیای ئەمڕۆدا ناسینی ئەم دۆخە زۆر گرنگە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی قەیرانی ئێستا ئەوەیە کە قەرزی کۆمپانیا و حکومەتەکان و قەرزی شەخسی گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنەی سێ سەد […]

سەدیق ڕێیحانی، کرێکاری وەرزی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، سەدیق ڕێیحانی کرێکاری وەرزی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ […]