سنە؛ بورهان سەعیدی چالاکی کرێکاری بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

بورهان سەعیدی، یەکێک لە تێکۆشەرانی ناسراوی کرێکاری شاری سنە و یەکێک لە زیندانیانی سیاسی شەستەکان، بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سنە و یەکێک لە زیندانیانی سیاسی شەستەکان، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی سنە بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری کە بۆ ماوەی چوار ساڵ هەڵپەسێردرابوو، حوکم درا.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، یەکەمین دانیشتنی دادگای ئەم چالاکە کرێکارییە لە ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ بە تۆمەتی “مەجلیس و هاوکاری دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی” بەڕێوەچوو. دووهەمین دانیشتنی دادگای ئەم تێکۆشەرە کرێکارییە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ بە تۆمەتی “دروستکردنی ناوەکی حیزبی” لە دادگای ئینقلابی شاری سنە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢، بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سنە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و دەستبەسەرکرا.

دواجار ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢، بورهان سەعیدی، یەکێک لە چالاکانی کرێکاری ناسراوی کوردستان و یەکێک لە زیندانیانی سیاسی شەستەکان، پاش یەک مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
پێویستە بگوترێ کاک سەعیدی تووشی نەخۆشی دڵە و لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا دەستی بە پزیشک و دەرمانەکانی نەگەیشتووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ ئازادی هونەرمەند ڕەزا خۆشنەزەر

س جولای 25 , 2023
ڕەزا خۆشنەزەر، هونەرمەندی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، دوای یەک ڕۆژ دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوە ئازادکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، ڕەزا خۆشنەزەر، هونەرمەندی خەڵکی بۆکان، کە بە هۆی دروستکردن و ژەنینی پارچە مۆسیقایەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای پرۆسەی لێپرسینەوە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد […]

You May Like