جەمال عەلیزادە، هاووڵاتیی پیرانشار، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی دوو ساڵ و شەش مانگ، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، جەمال عەلیزادە هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەرەتای مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢، جەمال عەلیزادە لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە سەرۆکایەتی “قازی ئۆجاقلوو” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ میدیای دوژمنکارانە” بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.
جەمال عەلیزادە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە ماڵی تایبەتی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.
ئەم هاووڵاتییە دواجار لە کۆتایی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠١ بە دانانی بارمتەی سێ ملیار تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگا لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.