بانگهێشتکردنی دەیان هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ”

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە درێژەی بانگهێشتکردنی هاووڵاتییانی گوندی “نێی” مەریوان، ٢٠ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتیییانە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کراون و هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەو هاووڵاتییانە بۆ پێشگیری لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز لە گوندی نێ ڕاگەیێندراوە. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ٤١ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ“یان بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییانە کردووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

برینداربوونی دەیان هاووڵاتیی لە شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات

چ مارس 16 , 2022
دکتۆر “باقر بەهرامی” بەڕێوبەری بەشی فریاکەوتنی پزیشکی ئازەربایەجانی غەربی ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوەکانی دوایین چوارشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کاژێر ١٢ی نیوەڕۆ هەتا ١١ی شەوی ڕابردوو، ٥٣ هاووڵاتیی لە شاری ورمێ و ١٣٠ کەسی دیکەش لە شارەکانی سەر بەو ئوستانە بریندار بوونە و هاوكات له‌ ئوستانی كرماشان ٧٨ […]

You May Like