له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوی “شۆڕش محه‌ممه‌دپور” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “شۆڕش محه‌ممه‌دپور” خه‌ڵكی گوندی ته‌نگیسه‌ری سه‌ر به شارستانی سنه‌یه و به هۆكارێكی ناڕوون له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌لانیكه‌م چوار لاوی خه‌ڵكی گونده‌كانی نییه‌ر و ته‌نگیسه‌ر له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و چاره‌نووسیان نادیاره.