مەهاباد؛ بانگهێشتکردن و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی ئازاد حوسێن پووری، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، شەهروز حوسێن پووری، برای ئازاد حوسێن پووری، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کرا و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، شەهروز حوسێن پووری، برای ئازاد حوسێن پووری، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد کرا و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کارمەندانی ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد حوسێن پوورییان ئاگادار کردووەتەوە کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا خۆی و خوشکەکانی بچنە ئەم ئیدارەیە و بەڵگەنامە و پاسپۆرت و مۆبایلەکانیان ڕادەست بکەن. کارمەندە ئەمنییەکان هۆشدارییان داوەتە ئەم بنەماڵەیە کە خۆیان لە هەر چالاکیەک بەدوور بگرن و هەروەها خۆیان لە ئامادەبوون لەسەر گۆڕی برا گیانبەختکردووەکەیان بەدوور بگرن، بەپێچەوانەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
شەهروز حوسێن پووری دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە پێشتریش لە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢، پێنج ئەندامی بنەماڵەی ئازاد حوسێن پووری بە ناوەکانی “فەریبا حوسێن پووری” (خوشک)، “شیما حوسێن پووری” (خوشک)، “شیرین حوسێن پووری” (خوشک)، “ڕەحمان ئیسماعیلی” (زاوا) و شەهروز حوسێن پوری (برا) بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرابوون، کارمەندانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لە ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە کردبوو و لە هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک ئاگاداریان کردبوونەوە.

ئازاد حسێن پووری، دانیشتووی شاری مەهاباد، لە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی خەڵکی شاری مەهاباد، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کەوتە بەر دەستڕێژی گولـلە و گیانی لە دەست دا. تەرمی ئازاد حسێن پوری لە ڕێوڕەسمێکدا کە خەڵکێکی زۆر ئامادەی بوون لە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ بە خاک سپێردرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ فشار و هەڕەشە لە دوکانداران و کاسبکاران لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١

د آگوست 28 , 2023
بەپێی زانیارییەکان، دامودەزگا ئەمنییەکانی شاری بۆکان لە ساڵیادی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١دا، هەڕەشەیان لە دوکانداران و کاسبکارەکانی ئەم شارە کردووە کە خۆیان لە داخستنی دوکانەکانیان بەدوور بگرن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشت بەستن بە سەچاوە خۆجێیەکان، دامەزراوە ئەمنییەکانی شاری بۆکان فشاریان خستۆتە سەر خاوەن دوکان و کاسبکارانی ئەم شارە و […]

You May Like