دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز لە بەنداوی عەباساوای بانە پاش ٩ ڕۆژ

تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ئەفشین فەلاحی و مەهدی ڕەحیمی، کە لە بەنداوی عەباساوای بانە نوقم ببوون، پاش ٩ ڕۆژ دۆزرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز؛ ڕۆژی شەممە، ٢۶ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١۵ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، تەرمی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ئەفشین فەلاحی، تەمەن ٢٢ ساڵ و مەهدی ڕەحیمی، تەمەن ٢٣ ساڵ، لەلایەن تیمێکی فەریاکەوتن لە بەنداوی عەباساوای بانە دۆزراونەتەوە.

تەرمی ئەو دوو لاوە پاش ٩ ڕۆژ نوقمبوون و بەردەوامیی هەوڵی تیمەکانی فریاکەوتنی شاری بانە، سەقز، مەریوان و سنە بۆ دۆزینەوەیان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دۆزراونەتەوە.

ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی شاری سەقز بوون و ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (۶ی ئەپریلی ٢٠٢٣) لە بەنداوی عەباساوای بانە نوقم بوون.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نایب عەسکەری، بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی ئورمیە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا

ی آوریل 16 , 2023
نایب عەسکەری، بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی شاری ئورمیە پاش دوو ساڵ دەستبەسەربوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی “موحارەبە” سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ئەو سزایەش بەفەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. بەپێی ڕاپۆرتە کان؛ نایب عەسکەری، تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی شاری ئورمیە، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن لقی٢ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی […]

You May Like