برینداربوونی کۆڵبەرێک بە چەقۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی بە لێدانی چەقۆ لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی هێرشی هێزەکانی هەنگی مەرزی بۆ سەر کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە هێڵی سنووریی نەوسوود، کۆڵبەرێک “قاچی” بە لێدانی چەقۆ بریندار بووە.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “تاهیر” و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە کە ناوبراو بە مەبەستی چارەسەر بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە.

هێرشی ڕاستەوخۆی چەقۆ بۆ سەر کۆڵبەران ئاستی توندوتیژی و سەرکوتی ئاشکرا لە سنوورەکانی کوردستان نیشان دەدات. لەماوەی ڕابردوودا هێزەکانی هەنگی مەرزی و سوپای پاسداران لە هێڵی سنووریی نەوسوود بە فڕێدانی بەرد و تەقاندنی جۆرە جیاوازەکانی گوللە هەوڵی کوشتنی کۆڵبەرانییەکانیان داوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەردەشت؛ کوشتنی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران

چ فوریه 28 , 2024
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کاسبکارێکی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم گەنجە کاسبکارە کوردە بە ناسنامەی “کاوە ئەمجەدی نیا”، خەڵکی گوندی “گۆڕەشیری”، خەڵکی شاری سەردەشت خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە، لە نزیک گوندی “ساوان”ی شاری سەردەشت بە گولـلەی کڵاشینکۆفی سوپای پاسداران کوژرا. […]

You May Like