دیواندەرە؛ ئازادکردنی سەید بەهادین حسێنی بە دانانی بارمتە

سەید بەهادین حسێنی، هاوڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتەی کاتی لە زیندان ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١ جۆزەردانی ١٤٠٣، «سەید بەهادین حسێنی» هاوڵاتی گوندی «کەسنەزان» سەربە شاری دیواندەرە، پاش تێپەڕینی ٨ مانگ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی کاتی سەنگین تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازادکرا.

ناوبراو پێشتر لە ٧ ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری دیواندەرە بەبێ بڕیاری دادگا بەهۆی توندوتیژی دەستبەسەرکرابوو.

هێشتا لە تۆمەتەکانی دژی ناوبراو، زانیاری بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ورمێ؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەک لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەوە

پ مه 23 , 2024
هاوڵاتیەکی ٦٠ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی ئەمنی ورمێ بە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی ئەمنی بۆ گوندی «عەبدی بەگ» سەربە ناوچەی سۆمابرادۆستی ئەم شارە هێرشیان کرد و دەستیان بە لێکۆڵینەوە، شکاندنی دەرگای ماڵان، تێکدان […]

You May Like