ڕۆژی سێ شەممە ١٩ی گوڵان، فەراد سەفیخانپوور مامۆستای کۆمەڵناسی و لە چالاکانی سێنفی مامۆستایانی سنە، دەسبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵەکان، هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گوڵانی١٤٠٢،لەکاتی کۆبوونەوەی مامۆستایان لە شەقامی تاڵەقانی لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، هێرشیان کردۆتە سەر کۆبوونەوەکە و بێڕێزیان بە مامۆستایان کردوە و لە هەمان کاتدا فەرزاد سەفیخانپوور لە چالاکانی سێنفی سنە دەسبەسەر کرا.شایانی باسە مامۆستایان لەو کۆبوونەوەدا درووشمەکانی(ژن،ژیان،ئازادی)و(مامۆستای زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ)یان وتەوە.