سائین قەڵا؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ناسر مورادی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سائین قەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣، ناسر مورادی، خەڵکی گوندی قۆزڵوی ئەفشار سەر بە شاری سائین قەڵا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسر مورادی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرا. تا ئێستا لێکۆڵینی بنەماڵەی ناوبراو بۆ زانینی چارەنوسی ناوبراو بێ ئەنجامە. ناسر مورادی لە گوڵانی ١٤٠٣ دەستبەسەرکرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ دەستبەسەرکرانی ڕامیار ئەبوبەکری لاوی ١٦ ساڵ تەمەن لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

س سپتامبر 3 , 2024
ڕامیار ئەبوبەکری، لاوی ١٦ ساڵ تەمەنی خەڵکی مهاباد و برای زانیار ئەبوبەکری لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی مهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێشبەیانی سێشەمە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، ڕامیار ئەبوبەکری، لاوی ١٦ ساڵ تەمەنی خەڵکی مهاباد و برای زانیار ئەبوبەکری لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە […]

You May Like