هیوا جەهانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنەدا دەسبەسەرە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هیوا جەهانی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە یەکێک گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنەدا دەسبەسەرە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هیوا جەهانی ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ لە شوێنی کارەکەی لە سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش دوو ڕۆژ بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە ڕاگوێزرا.
هەروەها دوای دەستگیرکردنی، ئەفسەرەکان شوێنی کارەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر بەشێک لە کەلوپەلی تایبەتیی لەوانە مۆبایل و کەیسی کۆمپیوتەر و پرینتەرەکەیدا گرتووە.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.