تاریق ڕەحیمپوور، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی، هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، تاریق ڕەحیمپوور، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی، هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تاریق ڕەحیمپوور لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لەژێر گوشاردایە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ. ناوبراو تاکو ئێستا لە چاوکوتن بە پارێزەر و پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکەی مەحرووم کراوە. ئەمەش خێزانەکەی و دەوروبەری نیگەران کردووە.