کوردستان؛ دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی قوروە و سەقز

عەبدوڵڵا عەبدولمەلکی مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی شاری قوروە و لوقمان بیداری هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، عەبدوڵڵا عەبدولمەلکی، مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی شاری قوروە و لوقمان بیداری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عەبدوڵڵا عەبدولمەلکی، مامۆستای خانەنشینکراوی شاری قوروە، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ کچانی ناڕازی لە یەکێک لە شەقامەکانی قوروە، دەستبەسەر کراوە. هەروەها لوقمان بیداری هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی شاری سەقز لە نەخۆشخانەی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادگا ئەو هاووڵاتییانەیان دەستگیرکردووە. لە کاتی نووسینی ئەم هەواڵەدا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتبارکردنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستگیرکردنی چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س سپتامبر 19 , 2023
موبین پەروین، ماهان نەساجی، عادل میرزایی و هادی ڕەزایی، چوار هاووڵاتیی خەڵکی بەشی “کلاتەرزان”ی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، ماهان نەساجی تەمەن ٢٧ ساڵ، موبین پەروین تەمەن ٢٧ ساڵ و عادل میرزایی تەمەن ٣٥ ساڵ، سێ […]

You May Like