سنە؛ دەستبەسەرکردنی بێهزاد شەریفی خەڵکی ژاوەرۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “بێهزاد شەریفی” خەڵکی ژاوەرۆ، لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “بێهزاد شەریفی” خەڵکی گوندی “سالیان”ی سەر بە ژاوەرۆ، سەر بە شاری سنە لە پارێزگای کوردستان، لە کاتێکدا کە لە گوندی “شیان” خەریکی کار کردن بوو، لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە بێهزاد شەریفی بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر کراوە و تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکردنی نییە و ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی سۆنیا شەریفی، خوێندکاری تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری ئابدانان

ج آگوست 11 , 2023
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، سۆنیا شەریفی، خوێندکاری تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی ئابدانان کە پێشتر لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشی ژینا دەستبەسەر و سزای محاربە (شەڕ لەگەڵ خودا) بەسەردا سەپێنرا، ڕایگەیاند کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و ئەشکەنجە دراوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، سۆنیا شەریفی، خوێندکاری […]

You May Like