ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی سۆنیا شەریفی، خوێندکاری تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری ئابدانان

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، سۆنیا شەریفی، خوێندکاری تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی ئابدانان کە پێشتر لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشی ژینا دەستبەسەر و سزای محاربە (شەڕ لەگەڵ خودا) بەسەردا سەپێنرا، ڕایگەیاند کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و ئەشکەنجە دراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، سۆنیا شەریفی، خوێندکاری تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی ئابدانان، کە لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشی ژینا لەم شارە، بە تاوانی محاربە (شەڕ لەگەڵ خودا) دەستبەسەر و سزای بەسەردا سەپێنرا، وێنەیەکی برینەکەی بڵاوکردەوە لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیدا و ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاگەیاند.
دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی ئابدانان، خانمی شەریفی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەوە بە زۆر سواری ئۆتۆمبێلێک دەکرێت و دوای ئەوەی بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و لێی دەدرێت، دواتر لە هەمان شوێن بەجێدەهێڵرێت. ئەم خوێندکارە تەمەن ١٧ ساڵە سەری بریندار بووە و چارەسەری بۆ کراوە.

سۆنیا شەریفی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە شاری ئابدانانی ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لێیدرا و لە دادگای ئینقلابی ئیلام بە تۆمەتی “شەڕ” تۆمەتبار و سزا درا. خانمی شەریفی دوای دەسبەسەر کردنی دەستبەجێ بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئیلام و پاشان بۆ ناوەندی چاکسازی ئیلام گوازرایەوە.
دواجار لە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠١ دوای دانانی کەفالەت ئازادکرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی وەحید سۆرخگوڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ج آگوست 11 , 2023
وەحید سۆرخگوڵ، هاووڵاتی خەڵکی کرماشان، دوای دەرکەوتنی لە دادستانی گشتی و ئینقلابی ئەم شارە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، وەحید سۆرخگوڵ، هاووڵاتی شاری کرماشان، دەستبەسەر کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەحید سەرخگۆڵ پاش ئامادەبوونی لە دادستانی گشتی و ئینقلابی کرماشان […]

You May Like