سنە؛ دەستگیرکردنی دوو چالاکی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خەبات دێهدار، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لەگەڵ براکەی ڕامیار دێهدار، دوو چالاکی مەدەنی و کرێکاری لە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢، خەبات دێهدار زیندانیی سیاسی پێشوو و ڕامیار دێهدار برای، دوو چالاکی مەدەنی و کرێکاری شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تایبەتی ئەو دوو هاووڵاتییە و بە پەنابردن بۆ توندوتیژی دەستبەسەر و دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسیی ئەواندا گرتووە.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادگا ئەو هاوڵاتیانەیان دەستگیرکردووە. تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاری و زیندانی سیاسیی پێشوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، پاش دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردن و بێ ئاگایی لە بارودۆخی ئازاد حاجی میرزایی

س سپتامبر 19 , 2023
ئازاد حاجی میرزایی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای ئەوەی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا تێپەڕیوە، هێشتا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە. نەزانینی چارەنووسی ئازاد حاجی میرزایی بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە . بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئازاد حاجی میرزایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە سەرەڕای ئەوەی کە سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا تێپەڕیوە، […]

You May Like