سنە؛ ئازادبوونی ئازاد عەباسی لە زیندانی سنە

ئازاد عەباسی هاووڵاتی خەڵکی شاری دێولان دوای دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئازاد عەباسی هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە، لە ئارادا نییە.

ئازاد عەباسی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێولان، لە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانی لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر و سزا دراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دیاریکردنی کات و شوێنی دادگا بۆ پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی پوریا جەواهیری

ج سپتامبر 29 , 2023
دانیشتنی دادگا بۆ پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی پوریا جەواهیری، کرێکاری ٣٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری کامێران، کە تۆمەتبارە بە “محارەبە”، لە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری سنە بەڕێوە دەچێت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مستەفا ئەحمەدیان، پارێزەری پوریا جەواهیری لەم پێوەندیەدا ڕایگەیاندووە: “بڕیارە دانیشتنی پوریا جەواهیری بە تۆمەتی […]

You May Like