سنە؛ بانگهێشتکردنی بەهار زەنگیبەند بۆ داواکاری گشتی

بەهار زەنگیبەند، چالاکی مافی ژنان و خەڵکی شاری سنە لەلایەن لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و ئینقلابی سنە بانگهێشت کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بەهار زەنگیبەند، چالاکی مافی ژنان لە شاری سنە، لەلایەن لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و ئینقلابی سنە بانگهێشت کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تۆمەتی بەهار زەنگیبەند بە “پڕوپاگەندە دژی ڕژیم” ناودەبرێت. کە ئێستا ناوبراو بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن ئازاد کراوە. بەهار زەنگیبەند، مامۆستای وەرزش لە زانکۆی نا دەوڵەتیی سنە، پێشتر بە هۆی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لە وانەوتنەوە بێبەش کرابوو.

بەهار زەنگیبەند ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١، لە زانکۆی نا دەوڵەتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ناوەندی چاکسازیی سنە گواسترایەوە.
دواجار لە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا لە زیندان ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ بانگهێشتکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی عەبدولسەلام قادر گەلوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

پ سپتامبر 28 , 2023
ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی عەبدولسەلام قادر گەلوان، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆوە بانگهێشت کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی عەبدولسەلام قادر گەلوان، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆوە بانگهێشت کران. […]

You May Like