سنە؛ سەنعان نەورۆزی سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

سەنعان نەورۆزی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامییەوە، بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنی” سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢, «سەنعان نەورۆزی» ٢٦ ساڵە و دانیشتووی شاری سنە بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنی» لەلایەن دادگای شاری سنەوە بە ٨ مانگ بەند سزا درا. ئەم سزایە، بڕیاری سەرەتایی دادگایە کە ڕۆژی سێیەمی بەفرانباری ١٤٠٢، پێی ڕاگەیەندرا.

سەنعان نەورۆزی ڕۆژی ١١ جۆزەردانی ١٤٠١, بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانی ڕژیم» بەندکرا. ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنی» دادگایی کرا.

هەروەها ناوبراو لە کەیسێکی تردا، لە خەزەڵوەری ١٤٠١, سزای سێ ساڵ بەندکرانی بۆ دەرکرا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سەردەشت؛ گیانلەدەستدانی بەرزین حەمزەزادە، یەکێک لە لاوانی دەستبەسەرکراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا.

پ ژانویه 4 , 2024
بەرزین حەمزەزادە تەمەن ١٦ ساڵ، یەکێک لەو لاوانەی لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕگێڕانەی ژینا دەستبەسەر کرابوو، کە بەهۆی لێدان و ئەشکەنجە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە تووشی برینی قوڵی بەشەکانی ناوەوەی جەستەی ببوو، دوای ١٣ مانگ بەرگری گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، بەرزین حەمزەزادە تەمەن ١٦ […]

You May Like