مەهاباد؛ گوشار و هەڕەشەی دووکاندار و کاسبکاران لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دامودەزگا ئەمنییەکانی شاری مەهاباد لە ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١دا، گوشاریان خستۆتە سەر دوکانداران و کاسبکارەکانی ئەم شارە تا دوکان و بازارەکان بە کراوەیی بهێڵنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپشت بەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەکان، دامودەزگا ئەمنییەکانی شاری مەهاباد لە ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١دا، دوکان و بازاڕەکانی ئەم شارەیان خستۆتە ژێر گوشار بۆ ئەوەی دووکانەکانیان دانەخەن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەڵێنیان لە کاسبکاران وەرگرتووە کە خۆیان لە بەشداری مانگرتن و داخستنی دوکانەکانیان لە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ کە ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینییە لەلایەن حکومەتەوە و سەرەتای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ ببوێرن.

ئەم هەڕەشە و کردەوەی دامودەزگا ئەمنییەکان لەدژی کاسبکارانی شاری مەهاباد، لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، دوکاندار و کاسبکارەکان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ ماوەی ڕۆژانی یەک لە دوای یەک مانگرتنی سەرتاسەرییان گرت و دوکان و بازاریان داخست.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادکردنی کەیوان زەندکەریمی بە هۆی دانانی بارمتە

د آگوست 28 , 2023
دوای نزیک بە ١١٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران، کەیوان زەندکەریمی بە دانانی بارمتەی قورس تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، دوای نزیک بە ١١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، کەیوان زەندکەریمی بە دانانی بارمتەی قورس تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی، بەشێوەیەکی کاتی لە […]

You May Like