بە پێی ڕاپۆرتەکان، “ژینا موده‌ڕس گورجی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان له كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و شاره بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلاب گوازراوه‌ته‌وه و له‌وێ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دژبه‌ری ڕژیم” خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی.
“ژینا موده‌ڕس گورجی” پێشتر به تۆمه‌ته‌كانی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی گشتی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه مه‌حكووم كراوه. ناوبراو ڕۆژی ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ بۆ جاری دووهه‌م له كاتی ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٠ی گوڵان بۆ به‌ندی گشتی كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه ڕاگوێزرا.