سەردەشت؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی «قەڵاڕەش» سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ١٨ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران. ناسنامەی ئەم دوو هاووڵاتیە «زانکۆ ئێران زادە» ٣٢ ساڵ تەمەن و «عومەر شەریف پوور» ٢٣ ساڵ تەمەن، هەردوو خەڵکی گوندی «قەڵاڕەش» سەربە شاری سەردەشت بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتژمێر چواری بەیانی بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاووڵاتیانە دەستبەسەرکران.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە هیچ زانیاری بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ دەستبەسەرکران و لێدان و ئەشکەنجەدانی پێنج کۆڵبەر

د مه 13 , 2024
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، پێنج کۆڵبەریان دەستبەسەر و لێدان و ئەشکەنجەداوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، پێنج کۆڵبەریان کە دووانیان بەبێ بار لە کاتی گەڕانەوە لە خاکی هەرێمی کوردستان بوون، دەستبەسەر و لێدان و […]

You May Like