سەقز؛ برینداربوونی تازەلاوێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنوور

لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانانی سنوور لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، تازەلاوێکی کۆڵبەر برینداربوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، تازەلاوێکی١٩ساڵ تەمەن بە ناوی”یووسێف چووپانی” خەڵکی گوندی گەورەقەڵای سەر بە سەقز، بە گوللەی کڵاشینکۆفی پاسەوانانی سنووری ڕژێم لاقی برینداربووە.

پێشتر کۆڵبەرنیوز کوژرانی چەندین کۆڵبەری لە ڕێکەوتەکانی١٨،١٩،٢٠ی بەفرانبار ڕاگەیاندبوو کە ناسناویان بریتیە لە:(میرزا ئەحمەدی)٤٣ساڵ تەمەن کە سەرلەبەیانی چوارشەممە٢٠بەفرانبار لە سنووری بانە بە تەقەێ ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرسنوور کوژرابوو و (ئەمیر ئێلاهی)٢٥ساڵ تەمەن کە ڕۆژی دووشەممە١٨ی بەفرانبار بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرسنوور لە سنووری نەوسوود کوژرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری لە ساڵی ٢٠٢٣ زایینی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکران، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی ڕژێم، بەفربارین و بەستەڵەک گیانیان لەدەستداوە، هەنگاونان بەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی دیکە کوژران و بریندارن. لەم کۆی گشتییە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندارن، لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆلبەر کە کوژران و بریندارن، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. هەروەها ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نیگەرانی لە تەندروستی عوسمان ئیسماعیلی لە زیندان؛ چاوخشانێکی کورت لە خەباتی درێژخایەنی بۆ یەکسانی و ئازادی

چ ژانویه 10 , 2024
نووسین؛ نازیلا مەعروفیان وەرگێڕان لە فارسی؛ ڕۆمان میرەکی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و زیندانی خەڵکی شاری سەقز، نەشتەرگەری بۆ کراوە و باری تەندروستی مەترسیدارە. ئەم کرێکارە کوردە لە منداڵییەوە ژیانی وەک کرێکاری بیناسازی بەسەر بردووە. عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری، سەرەڕای بەرگەگرتنی چەند دەیە لە دەربەدەری، زیندان، ئەشکەنجە و هتد، دەستبەرداری […]

You May Like