شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە

“مەتین مێهدی زادە”، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە سەربازییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، “مەتین مێهدی زادە”، کوڕی محەمەد ئەمین، خێزاندارە و دانیشتووی گوندی «زوممە»ی سەربە شاری شنۆیە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە سەربازییەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاووڵاتیەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بزووتنەوەی کرێکاری، کۆڵەکەی سەرەکی خەباتی ئازادیخوازانە و ڕزگاری بەخشی کۆمەڵگای ئێران

د ژوئن 3 , 2024
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەفکار نەفت، ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزه‌ردان، کۆمەڵێک لە کارمەندانی فەرمی و لەسەرکاری شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕەی ئێران لە شوێنی کارەکەیان لە دوورگەی لاوان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد کە داواکارییەکانیان بریتین لە: لابردنی کەسانی نفوزی و بەڕێوەبەرانی ناکارامە، لابردنی سەقفی حەقدەست، دەستکاریکردنی لانیکەمی حەقدەست، لابردنی سنووردارکردنی مافی […]

You May Like