شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی ٥ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

“سەلیم زولقەرنەین”، “سابیر زولقەرنەین”، “ئیدریس کارساز”، “محەمەد ڕەسوڵ پوور” و “کەمال عوقابی”، هاووڵاتیانی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئیدریس کارساز” و “محەمەد ڕەسوڵ پوور” خەڵکی گوندی “کۆنەقەڵا”، “سەلیم زولقەرنەین” و ” سابیر زولقەرنەین” خەڵکی گوندی “حەسەن نوران” و “کەمال عوقابی”، کوڕی حسێن و خەڵکی گوندی “باڵاگیر”ی سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران. لەم ڕاپۆرتەدا بە وەرگرتن لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە؛ دەستبەسەری ئیدریس کارساز، سەلیم زولقەرنەین، سابیر زولقەرنەین لە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا لە ماڵەکەیاندا لە شنۆ ئەنجام دراوە. لەلایەکی دیکەوە، محەمەد ڕەسوڵ پوور و کەماڵ عوقابی لە ئێوارەی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەرکراون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕەشت؛ سەپاندنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ "شەریفە محەمەدی"چالاکی کرێکاری

پ جولای 4 , 2024
لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕەشت “شەریفە محەمەدی” چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی “بەغی” بە لەسێدارەدان مەحکووم کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕەشت “شەریفە محەمەدی” چالاکی کرێکاری و مەدەنی بە تۆمەتی “بەغی” دادگایی و بە لەسێدارەدان مەحکووم کرد. ناوبراو لە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢، دەستبەسەرکرا […]

You May Like