نەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری پاوە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ شەو ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢، دوو کۆڵبەر لە هێڵی سنووری نەوسوود بە گوللەی ساچمەیی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە کراونەتە ئامانج و برینداربوون.

 ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە بە ناوەکانی “ئارمان ئەحمەدی” و “کۆسار پتیام”، هەردووکیان خەڵکی گوندی “دشە” سەربە شاری پاوە ڕاگەیاندراون، کە هەردووکیان ڕان و دەستیان بریندار بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته هەردووی ئەم کۆڵبارانه بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوه گوازراونەتەوه.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.209:53

کۆڵبەرنیوز

Next Post

 بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ

چ دسامبر 20 , 2023
ئومێد ئیلهامی لاوێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢، ئومێد ئیلهامی کۆڵبەری تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو. بەپێی […]

You May Like