نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی
بە دروستبوونی شۆڕشی ١٩ تەمووز، ئاسۆی نوێ ڕووی لە کورد کرد کە توانی خۆی ڕێکبخات و بە سیاسی بکات دوای دوو ساڵیش خۆبەڕێوەبەری ڕاگەیەندرا، یەپەگە وەک یەکەم هێز و دواتریش هەسەدە بووە هێزی سەرەکی خاک و گۆڕەپانی سووریا.
لە ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاڤا، قۆناغی بەرلە شۆڕش و دوای شۆڕش و لێکەوتەکانی بۆ کورد و هەڕەشە دەرەکیەکان لەسەر کورد و گەلانی ڕۆژاڤا و سوریا، هەروەها داوای پشتگیری باشوور دەکەن.
ئەمە ڕووداوێکی مێژووییە تەنیا بۆ کوردانی ڕۆژاڤای کوردستان نییە، بۆ هەر چوارپارچەی کوردستانە، کاتێک سوریا کەوتە نێو شەڕ و ململانێی ناوخۆیی، بەڵام کورد دەتوانێت ماڵی خۆی ڕێکبخات، لە ١٩ تەمووزی ٢٠١٢ کورد نەبوو بە بەشێک لە شەڕی نێوان ڕژێم و هەندێک گروپی ڕادیکاڵ کە لە تورکیاوە هێرشیان بۆ خاکی سوریا دەهێنا، کورد دەتوانێ وەکو دەستپێکێک خۆی ڕێکبخات، بە دروستبوونی شۆڕشی ١٩ تەمووز و بە ڕێکخستنی خۆی، ئاسۆیەکی نوێ ڕووی لە کورد کرد، گەلی کورد دەتوانێت خۆی ڕێکبخات، دواتریش دۆخ و کەشێک دروستبوو کە گەلی کورد بتوانێت خۆی بە سیاسی بکات، واتا دوای دوو ساڵ خۆبەڕێوەبەرێتی ڕاگەیەندرا، پێش و دوای ئەوەش هێزی سەربازی کوردی هەبوون کە تاکە هێزی ڕێکخراوی ناو سوریا کورد بوون، کورد ڕێکخستنی خۆی لە ٥٧ دامەزراندبوو گەلێکی سیاسەتمەدار بوو داوای مافی خۆی دەکرد، پرسی کورد لەناو سوریا پرسێکی نەتەوەیی بوون نە بابەتێکی عەشیرەتی مەزهەبی بوو، دوایی پرۆژەیەکی کوردی هاتە ئاراوە، واتا ئەو پرۆژەیە دەتوانرێ بۆ هەموو سوریا کار بکات، لە شەڕی نێوان عەلەوی و سوننە بێ واتا نەبوون، بەڵام وڵات خاپووردەبوو، کاتێ وڵات خاپوور دەبێت واتا تۆ، خاک و نەخشەی تۆ خاپوور دەبێ، لەبەرئەوە ئەو نەخشەیە هاتە ئاراوە کە گشت چین و توێژەکان لە نەخشەی ڕۆژاڤا ڕێکبخەن، کە دواتر ناوی ئەو نەخشەیە نرا بە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەراستی تروسکەی ١٩ تەمووز دەستپێک بوو بۆ کەشێکی ئازاد بۆ گشت پێکهاتەکان، ڕاستە یەکەم بۆ کورد بوو کە بابەتێکی گرنگ بوو بەڵام لە سایەی ئەو شۆڕشە دواتر نەخشەیەکی سیاسی جڤاکی خزمەتگوزاری هاتەدی.
پێش ٢٠١١ هیچ شتێک بۆ کورد نەبوو، کورد تەنها داوایەکی هەبوو کە داوای ناسنامەی سووریان دەکرد، دووەم مافی ئێمە مافێکی ڕەوادان بوو بە نەتەوەی کورد بەڵام ڕژێم هەر دانی پێدا نەنا، کورد بوونی نەبوو ڕاستە کورد ڕێکخستنی هەبوو بەڵام هەموو ڕێکخستنی نهێنی بوون، ڕێکخستنی سیاسیشی دەکرد بەڵام هەموو کارێکی نهێنی بوو، لە سایەی ئەو شۆڕشە ئەوە بووە کارێکی ئاشکرا بەسەرەکیش تەنها داوای ماف نەبوو بەڵکو مافی خۆی بەدەستهێنا، ئەو شارانەی بەدەستی کورد بوون ڕژێمی لێنەما ئێستا کورد بەڕێوەی دەبات، زمانی کوردی قەدەغە بوو ئێستا زمانی فەرمی ئەو هەرێمانەیە، نە تەنیا هەرێمی ڕۆژاڤای کوردستان کەوتنە دەستی کورد بەڵکو هەرێمی گەورەی عەرەبی لە دەستی کورد دایە لە دەستی کورد و خۆبەڕێوەبەری دایە، لە ئاستی سیاسی خۆبەڕێوەبەری لە ٢٠١٤ تاوەکو ئەمڕۆ کە پرۆژەیەکی سەرکەوتووە دروستکران، لە گشت سووریا هەرێمەکان ئازاد دەبن هەرێمەکانی خۆبەڕێوەبەرین، هەرێمەکانی ڕژێمی سووریا هەرێمی لاواز، هەژار و بێ خزمەتگوزاری و بێ پرۆژەن، هەرێمەکانی داگیرکراو لەلایەن تورکیا لە سایەی ئیخوان موسلمین ئاگایان لە سووریا نییە کە پارەی تورکی و ئاڵای تورکی بەکاردێنن وێنەی ئەردۆغان بڵند دەکەن، ئەوانە بە دڵنیاییەوە هیچ بابەتی نیشتیمانییان لەلا نییە، بەڵام ئەو پرۆژەیە زۆر گەشەی کردووە ئێستا هێزی سوریای دیموکراتیک هەیە کە هەسەدە لە ئاستی سەربازی پەیوەندیەکی باڵای لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی ئەمریکا هەیە، ئێستا هێزەکانی ئیسپانی، فەڕەنسی، دانیمارکی و ئەمریکی لە خاکی ڕۆژاڤای کوردستان هەیە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە، نەخشەی نوێ دەرکەوتووە کە کورد سەرپەرشتی دەکات، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕێژەی زیاتری لە سەدا ٧٠ هیزەکانی لە شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەن، هەسەدە ئێستا لەلایەن کوردەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەیی دەکات کە پەیوەندی لەگەڵ تەواوی هێزە نێودەوڵەتیەکان هەیە، تەنیا کورد و هێزی کوردی دەتوانن پروپاگەندەی داعش بشکێنن، لە ٢٠١٢ یەپەگە توانی بەرەی نووسرە لە سەرێکانی تێکبشکێنێت، لەبەرئەوە ئەو هێزە لە گەشەکردندایە، وە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمی ناودەبرێت، ڕۆژانەش بە سەدان شاندی ڕۆژاڤایی دێنە ڕۆژاڤا و باکور و ڕۆژهەلاتی سووریا دەبن، ئەو پرۆژەیەش لە ٢٠١١ تا ڕۆژی ئەمڕۆ پارێزەربوو، نەخشە و پلانی هەبوو لەسەر ئاستی جڤاکی، سەربازی، سیاسی، خزمەتگوزاری و ڕۆشنبیری خزمەتی گەلانی خۆی کردووە، لە هەموو شتێکیش گرنگتر لە شەڕی ناوخۆی سووریا دووربوون.
پێویستە بگەڕێینەوە ٢٠٠٤ کاتێک ڕاپەڕینی قامشلۆ دەستی پێکرد، کە بڵاو بوو بۆ گشت شارەکانی دیکە تا گەیشتە دیمەشق و حەلەب، ئەو کاتە کورد دەیزانی ئەگەر گۆڕانێک دروست ببێ ڕژێم تۆڵە لە کورد دەکاتەوە، کورد لە ٢٠٠٤ دیوارەکانی بەربەستی شکاند، ڕژێمی بەعس و ڕژێمی ئەسەد بوون بەوەی کە کورد بتوانێت مامەڵەی لەگەڵ بکات، وە دەتوانێت بەرامبەری ڕاوەستێت، لە ٢٠٠٤ کورد دەستی بە دامەزراندنی هێزێک کرد بەڵام بە ڕێگەی نهێنی، لەبەرئەوە ڕاستە ڕێکخستنی سیاسی گەورە بوون نیو ئاشکرا و نیو نهێنی بەڵام کاتێک هێزی سەربازی دروست دەکەی بۆ شتێکی داهاتوو ئامادە دەبیت، لە ٢٠٠٤وە دەزانن کێ دوژمن و دۆستیانە، وەکو گەلی کورد لە بەرامبەری ڕژێمێکی توندڕەو بوون بە سەدان کورد لەناو بەندیخانە بوون بە شێوەی هەڕەمەکی خەڵک شەهید دەکران لە قامشلۆ، دەرباسیە، عامودا، عەفرین و حەلەب بە هەزاران کەس بەندکران، لەبەرئەوە ئەگەر گۆڕانێک دروستببێ ڕژێم تۆڵەیان لی دەکاتەوە، تا تروسکی ٢٠١١ دەستپێکرد ئەوکاتەش بە شێوەی نهێنی تا ٢٠١٩ کاریان کرد بووە ڕاستییەکی سەربازی وە بووە هێزی سەرەکی لە ڕۆژاڤای کوردستان و نەخشەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وە ئێستاش وەکو هێزی سووریای دیموکراتیک هێزی یەکەمە لە هەموو سووریادا، تەنیا هەسەدە دەتوانێ بجوڵێ لەبەرامبەر هێزی ڕژێمی سووریا، پێش ٢٠١١ سووپایەکی نیشتیمانی سووری هەبوو بەڵام ئێستا نە هێزێکی نیشتیمانی بەڵکو هێزێکی مەزهەبی و عەشیرەتییە، لەسەر بنەڕەتی مەزهەبی و عەشیرەتی شەڕ دەکا لەسەر بنەڕەتی ناسنامە شەڕ دەکا، لەسەر بنەڕەتی نەخشە، خاک و جوگرافیای سووریا شەڕناکات و بەرگری لە نەخشەی سووریا ناکات، تاکە هێز کە بەرگری بەرامبەر تیرۆر و نەخشەی سووریا کردووە بریتییە لە هەسەدە و پێش ئەویش هێزەکانی یەپەگە و یەپەژەیە.
سووریا وڵاتێکی دابەشکراوە نەخشەیەکی دابەشکراوە، سێ نەخشە هەیە کە نەخشەیەک حکوومەتی سووریا حکوم دەکات، نەخشەیەک ئیخوان موسلمین حکوم دەکا و نەخشەیەک کورد حکوم دەکا کە خۆبەڕێوەبەریە، تاکە هەرێمێک کە هەیە سەربەخۆیی و ئازادی هەبێت سیاسی، جڤاکی، ئابووری بێت تەنیا خۆبەڕێوەبەرییە بە سەرپەرشتی کورد، لە ڕۆژاڤای کوردستان تاوەکە ئێستا لەدوای ١١ ساڵ شەڕ تەنیا گەلن لەسەر پێ ماونەتەوە، تەماشای سەرێکانی بکە خەڵکی سەرێکانی کۆچیان کردووە بەڵام لە گوندەکانی دەوروبەری دەژین خەڵکی عەفرین ئاوارەبوون و لەدوای شەڕی ٥٠ ڕۆژ ئێستاش لە کەمپەکانی شەهبا دەژین و چاویان لە عەفرینە، گەلی کورد چاوەڕێیە داهاتوویەکی باشتر بۆی دابین بکرێت، ئەگەر پەیمانی نێودەوڵەتی بکرێت، واتا کورد دەتوانێت هەنگاوی زۆر باشتر لە سووریا بنێت، ئێستاش دەسکەوتی کوردان لە گشت گەلانی سووریا زیاترە، نەخشەی ئەوان ئاشکراترە و پرۆژەی سیاسی ئەوان گەورەترە وە پرۆژەی سەربازی ئەوان سەرکەوتنی بەدەست هێناوە کە پەیوەندی ئەوان لەگەڵ هێزی نێودەوڵەتی هەیە.
ئەگەر دەستتێوەردانی تورکیا لە سووریا و جەنگی ناوخۆیی نەبا ئەوان گشت سووریا ئێستا لە دەستی کورددا دەبوو، بەڵام هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە کە تورکیا پرسی قەیرانی سووریای خستە دەستی خۆیەوە زانرا کە تورکیا واز لە کورد ناهێنێت، هیچ کات رێگە بە دروستبوونی دیفاکتۆی کوردان لە ڕۆژاڤا نادات، هەربۆیە لە ٢٠١١ بەرەی نووسرەی دروستکرد بۆ هێرش کردنە سەر سەرێکانی لە جزیرە کە ناوچەیەکی سنوورییە، شکستی هێنا دواتر بە لەشکری گەورە هێرشی کۆبانێی کرد و پاشان داعشی نارد بەڵام هەمووی شکستی هێنا ئێستاش گوفتار و هەڵویستەکانی تورکیا ڕانەوەستاوە هێرشەکانی بەردەوامە، لەڕێی هێرشی ئاسمانی هێرش دەکات، لیرەدا گفتوگۆ کردن هەیە بەڵام بڕیاری بەرگری کردنیش هەیە ئەو بریارەش لەلای هێزی هەسەدە و گەلی کورد ئاشکرایە وە باوەڕیان بە خۆبەڕێوەبەری هەیە، تاوەکو ئێستا ئەنجامێکی مەزنیان هێناوە و بەردەوامدەبن، وە ناکۆکی و گرفتیان لەگەڵ ڕژێم زۆرن بەڵام ڕژێم ناچارە لەگەڵیان گفتوگۆ بکات و ڕێگای چارەسەری پەسەند بکات کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەری ڕۆژاڤا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پیشنیاری دەکرێت.
قەوارە، دیفاکتۆ، ڕاستییەک، گەلێک هەیە و گەلانی دیکەش لە هەمان جوگرافیادا پێکەوە دەژین و پرۆژەی ئەوان هەیە، بەردەوام تورکیا بیانوو دەگرێت بەربەست دروست دەکات و دەبێتە ڕێگر، تەنانەت سنوورەکانیش پارێزراوە وە تورکیا بووەتە ڕێگر لەبەردەم ڕۆژاڤا و دیفاکتۆ و سەربەخۆیی پەسەند ناکات، گەلی کورد و دەستکەوتەکانی پەسەند ناکات تەنانەت تورکیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەزانێ هەسەدە هێزی کوردە و پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری ڕاستە گشت پێکهاتەکان لەوێدا هەن بەڵام بە خوێنی کورد پێکهاتووە، ڕاستە هیچ جیاوازی لەنێوان خوێنی کورد و پێکهاتەکانی دیکە نییە بەڵام ئەوە تورکیا باوەڕ پێناکات کە ئەوە پرۆژەیەکی کوردی نییە تەنانەت لە کۆبوونەوەی ئەستانا و سورچی سەرنج دەخەنە سەر ئەوەی کە خۆبەڕێوەبەری بۆ بەشکردنی نەخشەی سووریایە، پێشتریش بە تورکیا، ڕووسیا، ئەمریکا، سووریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندووە کە بەشێکن لە نەخشەی نیشتیمانی سووریا وە بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ کراوە و ئامادەن و پێش هەموو کەسێک لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد، شاندی ڕۆژاڤا ڕۆشتووەتە مۆسکۆ و ڕایانگەیاندووە کە هێزی ڕووسیا لە ڕۆژاڤای کوردستان هەیە بەڵام ئەمانە هەمووی بیانوون، تەنها بۆ ڕازیکردنی تورکیایە و بەو هۆکارەی کە نابێت جارێکی دیکە لەسەر سنوور سەربەخۆبوونێک دروست بێت هاوشێوەی ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دروستبوو. لە کۆتاییدا مەترسی لەسەر خەڵکی ڕۆژاڤا و پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری ماوە و تورکیا واز ناهێنێت، لە ئێستاشدا ڕژێم هەڕەشە دەکات ڕووسیا لەگەڵ ئێران و ئەنقەرە لە لە ئەستانا و سورچی پلان لەدژیان دادەڕێژێت بۆیە هێزە کوردستانییەکان پێویستە ئەم دەسکەوتە گەورە و مەزنە بپارێزن، دووەم دەسکەوت کە کورد پێویستە بیپارێزێت، وەک چۆن ڕۆژاڤا پاڵپشتی باشوورە دەبێ باشووریش پاڵپشتی ڕۆژاڤا بێت ئەم پرۆژەیە بۆ گەلی کورد و پرۆژەی سیاسی و گەلانی دیکەش خزمەت دەکات کە لە ڕۆژاڤای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژین، لەبەرئەوە دەبێت بە بەرپرسیارێتی نەتەوەییان هەستن ئەم ڕاستییە دەبێت پاڵپشتی بکرێت و تەواوی ڕێگاکان کراوەبێت ئێستا شاندی ڕۆژاڤا ناتوانێت لەڕێگەی باشووری کوردستان گەشت بکات ئەوەش بیانوو دەداتە تورکیا کە هەندێک کورد لە پرۆژەی ڕۆژاڤای کوردستان ڕازی نین ئەگەر هێزەکان پاڵپشتبن ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە وە خوێنی زۆریش لەهەمبەریدا ڕژاوە.