قوروە؛ دەستگیرکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئارمان سوڵتانیان و محەمەد شێخ جەعفەری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئارمان سوڵتانیان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئارمان سوڵتانیان پێشتر لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١دا دەستگیرکرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی و ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژینا، هاووڵاتییەکی خەڵکی “سەریش ئاوا” سەربە شاری قوروە بە ناوی محەممەد شێخ جەعفەری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سوپای پاسدارانی شاری قوروە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسداران بەبێ ئەوەی فەرمانی دادگایان بۆ دەربکەن، ئەم هاووڵاتییەیان دەستگیر کردووە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتبارکردنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دیواندەرە؛ دەستگیرکردنی عەلادین فەتحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ سپتامبر 21 , 2023
عەلادین فەتحی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، عەلادین فەتحی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیر کردووە. […]

You May Like