ڕۆژی سێشەممەی مانگی رەزبەری ١٤٠٢، کرێکارانی کارگەی پلاستیکی ڕۆیا لە کوردستان کە دەکەوێتە شارۆچکەی پیشەسازی ژمارە ١ی سنە، لە ناڕەزایەتییەتی بە زۆری ماوەی سەعاتی کاری و کەمی حەقدەست، مانیان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کرێکارانی کارگەی “پلاستیکی ڕۆیا” لە کوردستان کە دەکەوێتە شارۆچکەی پیشەسازی ژمارە ١ی سنە، لە ناڕەزایەتییەتی بە زۆری ماوەی سەعاتی کاری و کەمی حەقدەست، مانیان گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەی کرێکارانی ئەم کارگەیە کە زیاتر لە ١٥٠ کەسە، زیاتر لە دوو دەیەیە کە ١٢ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کار دەکەن و حەقدەستی کەمتر لە حەقی خۆیان وەردەگرن و بێبەش کراون لە وەرگرتنی هەر جۆرە سودێک وەک کرێکار.
دەگوترێت سەرەڕای ناڕەزایەتی و هۆشداریی کرێکارانی ئەم کارگەیە سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری کارکردن و یاساییان، خاوەنکارەکەی ئەم کارگەیە چاوپۆشی لە داواکاری ئەو کرێکارانە کردووە. بە وتەی کرێکارانی ئەم کارگەیە، لە بەرامبەر ناڕەزایەتی و داواکارییەکانیاندا، خاوەنکارەکە وتی: حەقی خۆتانتان پێ نادەین، هەر کارێک دەتوانن بیکەن.
جێگای ئاماژەیە کە کرێکارانی کارگەی پلاستیکی ڕۆیا لە ساڵانی ڕابردووشدا چەندین جار بە داواکاری هاوشێوە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و مانیان گرتووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.