عیسا ئیبراهیم زادە، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری شنۆ کە پێشتر لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئەوشارەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ تێپەڕانی ماوەی چوار ساڵ بەندکرانی بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٧ ڕێبەندانی ١٤٠٢، عیسا ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری لە کاتی پەیوەندی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، گواستنەوەی خۆی بۆ زیندانی نەغەدە […]

دەنگی سەربەخۆی کرێکارانی گرووپی میللی فولاد ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە ڕێگەی کەناڵی تێلگرامی خۆیەوە ڕایگەیاند کە خولی نوێی مانگرتنەکانی فولادی ئەهواز بە شێوەیەکی مەرجدار کۆتایی پێهاتووە. دوایین خولی مانگرتنەکان کە بە شێوەیەکی وشیارانە و بە بەشدار کردنی هەر سێ هەزار کرێکارەکەی فولادی ئەهواز لە بڕیارەکاندا، ڕۆژی سێشەممە سێهەمی مانگی […]

وردە وردە لە کۆتایی ساڵی ١٤٠٢ و دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی داهاتوو نزیک دەبینەوە. کابینەکەی ڕەئیسی جەلاد لەسەر زیادکردنی ٢٠٪ حەقدەستی کارمەندان ڕێککەوتووە و شۆڕای نیگەهبانیش پەسەندی کردووە. بەشێوەيەکی گشتی شۆڕای باڵای کاریش، ئەگەر هیچ گوشارێکی خەباتی کرێکاری لەسەر نەبێت، هەر ئەو ڕێژەیە بۆ لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران لەبەرچاو دەگرێت. چەند فاکتەرێک […]

لە ڕۆژەکانی ٢٤ و ٢٥ی ڕێبەندان، لانیکەم شەش کرێکار بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستدا و ١٥ کرێکاریش بریندار بوون. دوو کرێکاری کارگەی ڕستن و چنینی کەویری سمنان بە هۆی گازگرتوویی لە یەکەی پاڵاوتن، گیانیان لەدەست دا. هەروەها یەکێک لەو کارمەندانەی بەشی ئاگرکوژێنەوە کە بەمەبەستی ڕزگارکردنی کرێکارەکان چووبووە کارگاکە، بریندار […]

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢، بۆ جاری دووەم دادگایەک بە پشتبەستن بە تۆمارکردنی دۆسیەیەکی ساختە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ دانیشتوان و ئەو گەنجانەی ئاقدەڕە کە بەدوای کاردا دەگەڕێن و ئێستا دەستبەسەرن، بەڕێوەچوو. رۆژی هەشتی مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، کرێکارانی ناڕازی و دانیشتوانی ئەو گوندە لەلایەن هێزەکانی ژێر فەرماندەیی سپای […]

ڕۆژی سێشەممەی مانگی رەزبەری ١٤٠٢، کرێکارانی کارگەی پلاستیکی ڕۆیا لە کوردستان کە دەکەوێتە شارۆچکەی پیشەسازی ژمارە ١ی سنە، لە ناڕەزایەتییەتی بە زۆری ماوەی سەعاتی کاری و کەمی حەقدەست، مانیان گرت.بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کرێکارانی کارگەی “پلاستیکی ڕۆیا” لە کوردستان کە دەکەوێتە شارۆچکەی پیشەسازی ژمارە ١ی سنە، […]

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، هاوڵاتیەکی شاری سنە بە ناوی “یەدێ سەمەدی” کە بەمەبەستی کرێکاری ماوەی 70 ڕۆژە لە ڕێگای یاساییەوە زێدی خۆی بەجێ هێشتووە و لە شاری سلێمانی خەریکی کرێکاریە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بیانووی وەهمیەوە ڕۆژی هەینی 20ی مانگی ڕەشەممە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو کرێکارە و بە وردی […]