مهاباد؛ ئازادی کاتی بەندکراوێکی سیاسی بە دانانی بارمتە

موحسین ئەحمەدزادە بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری مهاباد پاش تێپەڕینی نزیکەی ٣ ساڵ بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، موحسین ئەحمەدزادە هاوڵاتی ٣٨ ساڵە خەڵکی گوندی «کۆسە کرێز» سەربە شاری مهاباد، پاش ٢ ساڵ و ٨ مانگ و ٢١ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازادکرا.

موحسین ئەحمەدزادە ڕۆژی شەمە ٢٩ خەزەڵوەری ١٤٠٠، ٢ هەفتە پاش ئازادی کاتی، پاش بانگهێشتی بۆ دادگای شاری مهاباد دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرایەوە.

موحسین ئەحمەدزادە ڕۆژی دووشەمە ٨ خەرمانانی ١٤٠٠، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری مهاباد دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە بەندیخانەکانی ئەمنی ورمێ گوازرایەوە و پاش کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە بۆ بەندیخانەی شاری مهاباد گوازرابوو.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کارنامەی کۆڵبەرکوژی؛ کوژران و برینداری ٩٠٤ کۆڵبەر لە ماوەی سەرۆکایەتی ئیبراهیم ڕەیسی

د مه 20 , 2024
لە ماوەی سەرۆکایەتی ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە ١٢ گەلاوێژی ١٤٠٠ تا ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، کۆی گشتی ٩٠٤ کۆڵبەر کوژران و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژی دەستپێکی سەرۆک کۆماری، ئیبراهیم ڕەیسی لە ١٢ گەلاوێژی ١٤٠٠ تا کاتی مردنی ناوبراو لە ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، بە […]

You May Like