بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی یەکشەممە ١٦ی گوڵانی١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، کۆڵبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشت.
ناسناوی ئەم کۆڵبەرە «عەتا ڕۆستەم پوور» ٤٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقز بە کۆڵبەرنیوز ڕاگەیندراوە. شایانی باسە کە تەرمی ئەم کۆڵبەرە تا ئيستاش لە نەخۆشخانەی “سەلاحەدینی ئەیوبی”ی شاری بانە ڕاگیراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

د مه 6 , 2024
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گوڵان، پارێزەری مەحمود مێهرابی ڕایگەیاند کە دادگایەک لە ئیسفەهان بە شێوەی زارەکی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی فەرمی، بە تاوانی گەندەڵی، حوکمی لەسێدارەدانی موکلەکەی پێڕاگەیاندووە. ناوبراو دەڵێت لە دۆسیەی موکیلەکەیدا تەنانەت یەک تۆمەتی ئەوتۆی گەندەڵی زەوی بوونی نییە کە لەگەڵ لە یاسای خودی ئەم ڕژیمەدا بگونجێت. مەحمود مێهرابی لە […]

You May Like