ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” قوتابی ناڕازی خه‌ڵكی دێولان پاش پێنج مانگ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سنه مه‌ره‌خه‌س كرا.
جێگای ئاماژه‌یه كه “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری دێولان به زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلای چووه كۆما و له‌كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له كۆما هاته ده‌ره‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی “هه‌ستی” هێشتا باش نییه و توانای پیاسه‌كردنی نیه و له سه‌ر ویلچر هاتووچۆ ده‌كات.