ئومید ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی، خەڵکی میاندواو بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانای بارمتە و بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازاد کران. ئەم هاوڵاتیانە لە ٢ی گوڵانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەرکران.
ئەو هاووڵاتیانە پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی میاندواو گوازرابوونەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە زانیاری بەردەست نییە.
ئومێد ڕۆستەمی ٣٠ ساڵە و فەرزین ڕۆستەمی ٢٢ ساڵە و خەڵکی گوندی «عەسگەراوا» سەربە شاری میاندواون.