مەریوان؛ گواستنەوەی ئارەش شەریفی بۆ بەندیخانە

ئارەش شەریفی هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی مەریوان گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئارەش شەریفی هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی مەریوان گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئارەش شەریفی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا. مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ ئەم هاووڵاتییە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ بنەماڵەکەی ڕایگەیاند کە بۆ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە.

ئارەش شەریفی لە دوای دەستگیرکردنیەوە تا ئێستا دەستی بە پارێزەر و ئەگەری چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

ئارەش شەریفی، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی عەباس، خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” و دانیشتووی شاری مەریوان، لە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢ بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە بەردەست نیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ ئازادکردنی ئارەش شەریفی لە زیندان

چ سپتامبر 20 , 2023
ئارەش شەریفی دانیشتووی شاری مەریوان دوای دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئارەش شەریفی دانیشتووی شاری مەریوان پاش دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.ئارەش شەریفی تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی عەباس، خەڵکی گوندی “تەنگسیر” و […]

You May Like