مادح خۆشنەواز، چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی چیای مەریوان، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی دانیشتنەکان بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، مادح خوشنەواز، چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی کۆمەڵەی چیای سەوزی مەریوان، پاش ٤٣ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە تا کۆتایی دانیشتەکان لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.
مادح خۆشنەواز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە گوندی “ناچی” سەر بە شاری مەریوان، بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیرکردبوو. تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.