ئیلام؛ دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی هاوکات لەگەڵ ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری

هودا سادقی، مەحمود سادقی و عەلی شیرخانی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، لە کاتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی موحسین قەیسری، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانانی١٤٠٢، هودا سادقی، مەحموود سادقی و عەلی شیرخانی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، لە کاتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان ساڵی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هودا سادقی تەمەن ٣٥ ساڵ لەگەڵ مەحمود سادقی باوکی و عەلی شیرخانی تەمەن ٢٠ ساڵ، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ساڵیادی موحسین قەیسەری، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١، لە گۆڕستانی “بێهێشت ڕەزا” لە ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام گواسترانەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دەستگیرکردنی عەلی شیرخانی لەگەڵ لێدانێکی زۆری هێزە ئەمنییەکان بووە و سەرەڕای نالەباری بارودۆخی ناوبراو، چارەسەری پزیشکی شیاوی لێ مەحروم کراوە.

تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی تۆمەتی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانەوە لەبەردەستدا نییە.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، هێزه ئه منییه کان له ئه و که سانه ی ئاماده بوون له م گۆڕستانه که به شداری ڕێوڕه سمی ساڵڕۆژی موحسین قه یسرییان کردووه و هه ندێکیان ده ستگیر کردووه .
موحسین قەیسری، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی ئیلام، لە ٣٠ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١ لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی شاری جینا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست دا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستگیرکردنی چالاکێکی خوێندکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ی سپتامبر 24 , 2023
سەحەر ساڵحیان، چالاکی خوێندکاری و خوێندکاری پەرستاری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سەحەر ساڵحیان، چالاکی خوێندکاری و خوێندکاری بەشی پەرستاری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ […]

You May Like