مەریوان؛ بەرز راگرتنی یادی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لەلایەن مامۆستایان و چالاکانی سەندیکا

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، مامۆستایان و چالاکانی سەندیکای مەریوان بە چالاکییەکی سیمبولیک ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیان بەرز ڕاگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مامۆستایان و چالاکانی سەندیکای مەریوان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکییەوە لە ڕێگای “مەیدانی بێسارانی” بەرەو دەریاچەی زرێبار بە پلاکاردەوە ڕێپێوانیان کرد.

چالاکانی سەندیکای مەریوان هەڵگری پلاکاردگەلێک بوون کە بە زمانی کوردی لەسەر گرنگی پاراستنی زمانی دایکی نووسرابوو.

دروشمەکان بە زمانی کوردی بریتی بوون لە:

«پەرەپێدانی زمانی دایکی، پێشخستنی ژیانی گەلە
زمانی دایکی دەرگای مێژووی هەر نەتەوەیەکە
کاتێ زمانی دایکی لەناو بچێت، گەل لە ناو چووه
قووڵایی هەستی مرۆڤ تەنیا بە زمانی دایکی دەربڕ ئەکڕێت»

لە کۆتاییدا مامۆستایان و چالاکانی سەندیکای مەریوان جەختیان لەسەر “مافی خوێندن بە زمانی دایکی” کردەوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود: لێدان و ئەشکەنجەی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

ج فوریه 23 , 2024
“ڕەحمان ڕەحمانی زادە” لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستبەسەر و ڕووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجە بۆوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود “ڕەحمان ڕەحمانی زادە” کۆڵبەری خەڵکی سەلاس باوەجانی دەستبەسەر و ڕووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجە کردەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو سەر و […]

You May Like