نەوسوود: لێدان و ئەشکەنجەی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

“ڕەحمان ڕەحمانی زادە” لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستبەسەر و ڕووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجە بۆوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود “ڕەحمان ڕەحمانی زادە” کۆڵبەری خەڵکی سەلاس باوەجانی دەستبەسەر و ڕووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجە کردەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو سەر و دەستی ڕاستی شکاوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادکرانی کەیوان زەندی بەشێوەیەکی کاتی دوای ١٤ مانگ

ج فوریه 23 , 2024
“کەیوان زەندی” دوای ١٤ مانگ دەستبەسەرکردن، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کەیوان زەندی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، پاش ١٤ مانگ دەستبەسەرکردن، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنی، لە زیندانی […]

You May Like