سنە؛ دەستبەسەرکردنی مەجید حەمیدی یەکێک لە چالاکانی خۆشناوی کرێکاری و مەدەنی

مەجید حەمیدی، یەکێک لە تێکۆشەرانی ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە و ئەندامی پێشووی کۆمیتەی هەماهەنگی بەهۆی یارمەتیدان لە دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کە هەڵیانکوتایە سەر دوکانەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، مەجید حەمیدی، یەکێک لە تێکۆشەرانی ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە و ئەندامی پێشووی کۆمیتەی هەماهەنگی بە هۆی یارمەتیدان لە دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر دوکانەکەی دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر دوکانەکەی مەجید حەمیدی لە شەقامی سیروس لە شاری سنە و بە توندوتیژی دەستبەسەریان کرد.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە و تا ساتەوەختی ڕاپۆرتەکەش هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانگهێشت و دەستبەسەرکردنی شادمان عەبدی،چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە

پ سپتامبر 14 , 2023
ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٣ی خەرمانانی١٤٠٢،شادمان عەبدی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەوشارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٣ی خەرمانانی١٤٠٢،شادمان عەبدی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەوشارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێکرا. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان هەڕەشەیان لە ئەو چالاکە کرێکاریە کردوە […]

You May Like