مەهاباد؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکرانی ڕەحیم شەمعی

ڕەحیم شەمعی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨ مانگ بەسەر دەسبەسەرکردنی، هێشتا لە زیندانی مەهاباددا ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەحیم شەمعی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی، هێشتا لە زیندانی مەهاباد ماوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ڕەحیم شەمعی لە پارێزەری بۆ دیاریکراو بێبەش کراوە. هەروەها تا ئێستا دانیشتنی دادگاکەی بەڕێوەنەچووە.
ڕەحیم شەمعی لە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠١، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، دوای ئەوەی بانگهێشتی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران کرا، دەستگیرکرا. دوای تەواو بوونی پرۆسەی لێپرسینەوە لە ورمێ، بۆ زیندانی مەهاباد گوازرایەوە.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کۆڵبەری، پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچاوانی کۆماری ئیسلامییەوە

پ آگوست 10 , 2023
کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژ ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە دوایین حاڵەتی تەقەکردنی مەئموورانی ڕێژیم لە کۆڵبەران بڵاوکردەوە، لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، هێزەکانی سەرسنوور لە نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئاسۆ کەریمی گیانی لەدەستدەدات و ٧ کۆڵبەری تریش […]

You May Like