“حەمزە حەسەن مەلا” و “کەماڵ گلاوی ئازەر” هاووڵاتیانی دانیشتووی گوندێکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد دەستبەسەرکران. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیانە: “حەمزە حەسەن مەلا” و “کەماڵ گلاوی ئازەر” دانیشتووی گوندی «جەعفەر ئاوا»ی مەهاباد ڕاگەیاندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای چەند کاتژمێر لە بەڕێوەچونی مەڕاسمی نەورۆز لە گوندی “جەعفەر ئاوا”، هێزەکانی لیباس شەخسی گەیشتنە گوندەکە و جگە لە گەڕان و پشکنینی ماڵی هاووڵاتیان، هاوڵاتیان “حەمزە و کەماڵ”یان دەستبەسەرکرد.
ئەم هاووڵاتیانە دوای دەستبەسەرکردن بۆ گرتووخانەی ‘خاکپور” گوازرانەوە.