نەوسوود؛ دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بەرەو کۆڵبەران

هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود هەستان بە دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆ بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووریی نەوسوود هەستان بەدانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆ بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران، کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک لەو کۆڵبەرانە برینداربوون.

باس لەوە دەکرێت، کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٧ کاتژمێر، ژمارەیەکی زۆر لەم کۆڵبەرانە لە بەرزاییە سنوورییەکان لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزیدا گیریان خواردبوو.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر ژمارە و ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکان بەردەست نییە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەڵەبجە: لێدان و ئەشکەنجەدانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی حرس الحدودی عێراق 

س مارس 19 , 2024
هێزەکانی حرس الحدودی عێراق لە هێڵی سنووریی “تەوێڵە”ی سەر بە شاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان هەستان بە لێدان و ئەشکەنجەدانی کۆڵبەرێک. ئێوارەی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی حرس الحدودی عێراق دوای دەستبەسەرکردنی کۆڵبەرێک لە سنوری “تەوێڵە”ی سەر بە شاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان هەستان بە لێدان و ئازار و ئەشکەنجەدانی […]

You May Like