ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی سنه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2022/03/ئاو-و-ئاوڕۆی-سنە-1024x486.jpg)
ڕۆژی شه‌ممە 14ی مانگی ڕەشه‌ممه، خه‌ڵکی ئاوایه‌کانی مه‌سیر ڕۆخانه‌ی قشلاق له پردی گرێزە به‌رەوخوار، له‌وانه ئاوایه‌کانی “حه‌سه‌ن‌ئاوا“، “وشکه‌وڵ“،“چنۆ“،“چنارە” و “سۆ” له به‌ردەم ئیداره‌ی ئاوی مە‌نتقه‌یی سنه ناڕە‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ناڕازییانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه به هۆی داگیرکردنی زە‌وین و مزارکانیان له لایان سازمان ئاو مه‌نتقه‌یی ئۆستانی كوردستان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یانه به‌ڕێوه‌بردووه و خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئۆستانی به بڕیاره‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانیان بوون.