بانە: دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوون

تەها گوڵ محەممەدی و ڕەزا حەسەنی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووریی هەنگژاڵ-بانە بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، تەها گوڵ محەممەدی ٣٣ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی هەنگژاڵ-بانە لە پێیدا بە سەختی بریندار بوو. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەها گوڵ محەممەدی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی شاری بانە، گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەوارمەرزی هەنگژاڵ-بانە بە دەمانچە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە ڕەزا حەسەنی و خەڵکی شاری سەقز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە دەستیدا بە سەختی بریندار بوو.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، بەفربارین و بەستەڵەک گیانیان لەدەستداوە، هەنگاو بەسەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و بریندارن. لەم کۆی گشتییە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندارن. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆلبەر کە کوژران و بریندارن، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانە. هەروەها لەکۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندارن، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە گواستنەوەی فواد فەتحی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لە زیندانی ئێوینەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی

د ژانویه 8 , 2024
فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی باری جەستەیی ناجێگیرەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری تاران گواسترایەوە و دوای چەند کاتژمێرێک گەڕێندرایەوە زیندان. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەپشت بەستن بە کومیتەی پارێزگاری لە عوسمان ئیسماعیلی، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە و  […]

You May Like