نایب عەسکەری، بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی ئورمیە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا


نایب عەسکەری، بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی شاری ئورمیە پاش دوو ساڵ دەستبەسەربوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی “موحارەبە” سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ئەو سزایەش بەفەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتە کان؛ نایب عەسکەری، تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی شاری ئورمیە، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن لقی٢ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە ئورمیە بە تۆمەتی “موحارەبە” لە ڕێگەی ئەندامیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی عەسکەری، ئەو سزایە ڕۆژی ٢٦ی خاکەلێوە، بەفەرمی بە پارێزەرەکەی ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕاگەیەندراوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

برینداربوونی پێنج كۆڵبه‌ر له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ نه‌وسوود

ی آوریل 16 , 2023
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی كۆڵبه‌ران له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا، پێنج كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ بریندار بوون. به‌پێی ڕاپۆرتەکان ، ئه‌و پێنج كۆڵبه‌ره‌ خه‌ڵكی گوندی “زه‌لان“ی سه‌ر به‌ شاری جوانڕۆن و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌ نزیك ترمیناڵی نه‌وسوود له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا پێكیان داداوه‌. به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان، باری ته‌ندرووستی دوو […]

You May Like