بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

“شوانە ئەحمەدپور” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری «بلەکێ» لە بانە گیانی لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «شوانە ئەحمەدپور» تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “نجنێ”ی سەر بە شاری بانەیە. ناوبراو خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تەرمی شوانە ئەحمەدپور بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەحکوومکردنی سامان یاسین، هونەرمەندی ناڕازی کورد بە ٥ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە

د آوریل 22 , 2024
سامان یاسین هونەرمەند و ڕاپەری ناڕەزای کورد بە ٥ ساڵ زیندان و دوورخرانەوەی بۆ کرمان مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پێی ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوێک کە ئەمرۆ یەکشەمە ٢ گوڵانی ١٤٠٣ بڵاوکراوەتەوە، سامان یاسین هونەرمەندی ناڕازی و ڕاپەری کورد، هەروەها خەڵکی شاری کرماشان و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشی ژینا، لەلایەن لقی […]

You May Like